نەوا-
تاهر حسێن ئەندەرەبی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی پاكستان رایگەیاند، هێرشەكانی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان زیان بەو هەوڵانە دەگەیەنن كە بە ئامانجی بەدیهێنانی ئاشتی لە ناوچەكە خراونەتەگەڕ.
ئەندەرەبی ئاماژەی بەوەشداوە، ئیدانەی هێرشەكانی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان دەەن كە لە ئاكامدا ژمارەیەك كەسی بێ تاوان كوژراون و برینداربون، ئەو هێرشانە زیان بەو هەوڵانە دەگەیەنن كە بە ئامانجی بەدیهێنانی ئاشتی لە ناوچەكە خراونەتەگەڕ.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی پاكستان داوایشی لە كۆمەڵگای نێودەوڵەتی كردوە كە هەنگاوی بەپەلەو كرداری بنێن بۆ كۆتایینێنان بە هێرشەكانی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان.