ئێران گەروی هورمزی مینڕێژكردوەو پێشنیاری كردنەوەی رێڕەوێكی كردوە

3 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان

نەوا-
ماڵپەڕی ئێن بی سی نیوز بڵاویكردوەتەوە، ئێران دەڵێت ئیسرائیل بە هێرشكردنە سەر لوبنان پێشێلكارییەكی قورسی كردوە بەوهۆیەوە سەدان كەسی كوشتوە لە دانوستانەكانی ئاشتیشیدا كارێكی نا لۆژیكی كردوە، بەڵام ئەمریكا و ئیسرائیل پێشتر پێداگرییان كردوە كە لوبنان بەشێك نییە لە ئاگربەستەكەی نێوانیان.
باسیلەوەشكردوە، پێویستبو رێڕەوی بازرگانی گەروی هورمز بكرێتەوە سەرەڕای بانگەشەكانی ئەمریكا سەبارەت بە زیادبونی هاتوچۆ لە گەروەكەدا، بەڵام ئێران پێشنیاری كردوە ئەو مینە دەریاییانەی خستویەتیە ناو ئاوەكەوە تەنها رێڕەوێكی جێگرەوە بۆ ئەو چەند كەشتییەك بكاتەوە كە بەوێدا تێدەپەڕن.
جێی ئاماژەیە، دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا رایگەیاند كە سەرجەم كەشتی و فڕۆكەو كارمەندە سەربازییەكانی ئەمریكا لە دەوروبەری ئێران لە شوێنی خۆیان دەمێننەوە تاوەكو رێككەوتنێكی راستەقینە دەكرێت و بە تەواوی پابەند دەبن پێیەوە.



شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group