راگەیاندنەكانی ئێران دەڵێن شاندی دانوستانكار نانێرن بۆ پاكستان

2 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان

نەوا-

ئاژانسی هەواڵی تەسنیمی ئێران لەزاری سەرچاوە ئاگادارەكانیانەوە بڵاویكردەوە، هیچ شاندێكی دانوستانكاری كۆماری ئیسلامی ئێران بۆ دانوستان لەگەڵ لایەنی ئەمریكا نەچوتە ئیسلام ئابادی پایتەختی پاكستان.
ئاماژەشیكردوەن تا ئەو كاتەی ئەمریكا پابەندی بەڵێنەكانی نەبێت و ئاگربەست لە لوبنان جێبەجێ نەكرێت، هەروەها ئیسرائیل لە هێرشەكانی بەردەوام بێت بە هیچ جۆرێك دانوستان ناكەن.


شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group