فەرهاد ئەتروشی: پرۆسەی هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار بەبێ رێككەوتن بەڕێوەناچێت

2 کاتژمێر پێش ئێستا عێراق

نەوا-

فەرهاد ئەتروشی جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە لێدوانێكدا رایگەیاندوە، ئاگاداری كارنامەی دانیشتنی رۆژی شەممە 11-4ی پەرلەمانی عیراق بۆ هەڵبژاردنی سەرۆك كۆماری نوێی عیراق نییەو بەبێ تەوافوقی نیشتمانی و سیاسییش ئەو كۆبونەوەیە بەڕێوەناچێت.
ئەتروشی ئاماژەی بەوەشكردوە، پۆستی سەرۆك كۆمار هێمای یەكپارچەیی وڵات و پارێزەری دەستورە، بۆیە ناكرێت بەبێ گەیشتن بەڕێككەوتنێكی سیاسی گشتگیر كە هەمو لایەنەكان تێیدا بەشدار بن ئەو پڕۆسەیە تێپەڕێنرێت.
جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عیراق باسیلەوەشكردوە، تائێستا لایەنەكانی تر لەسەر كاندیدی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران رێكنەكەوتون كوردیش مافییەتی بزانێت كێ بۆ ئەو پۆستە كاندید دەكرێت و دەبێت رای راستەوخۆی خۆی لەسەر ئەو كەسایەتییە هەبێت، چونكە گرنگترین پۆستە لە بەڕێوەبردنی دەوڵەتدا.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group