پەرلەمانی عێراق تاووتوێی پڕۆژە یاسای سەربازیكردنی ناچاری دەكات

2 کاتژمێر پێش ئێستا عێراق

نەوا-
پەرلەمانی عێراق لەم هەفتەیەوە كۆبوونەوە ئاساییەكانی خۆی دەستپێبكاتەوە، بریاریشە  یەكێك لە پڕۆژە یاساكانی كە گفتوگۆی لەسەر دەكات سەربازیكردنی ناچاری بۆ گەنجان بێت.
بەپێی فەرمانگەی راگەیاندنی پەرلەمانی عێراق، بڕیارە لە سبەینێ یەكشەممە 19ی نیسان، دانیشتنەكانی پەرلەمانی عێراق دەستپێبكەنەوە و رۆژانی 20 و 21و 22 و 23ی ئەم مانگە بەردەوام دەبن.
ئاماژە بەەشدراوە، لە كۆبوونەوەكاندا خوێندنەوەی یەكەم بۆ هەشت پێشنیازەیاسا دەكرێت و یەكێك لەوانەش خزمەتی سەربازییكردنی ناچارییە بۆ گەنجان.
ئەوەش هاتووە، پێشنیازەیاساكە لەلایەن لیژنەی ئاسایش و بەرگرییەوە ئامادە كراوە و لە 66 بڕگە پێكدێت.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group