نەوا-
باڵیۆزخانەی ئەمریكا لەعیراق هۆشداری دەداتە هاوڵاتیانی كە گەشت بۆ عیراق نەكەن و ئامۆژگاریان دەكات ئەگەر لەو وڵاتەدان ئەوا بەجێیبهێڵن.
لە راگەیەنراوێكدا باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە عیراق بڵاویكردوەتەوە، جارێكی تر ئاسمانی عیراق كراوەتەوەو گەشتی بازرگانی بەشێوەیەكی سنوردار دەكرێت، ئەگەر بیكردنەوەیەك هەیە بۆ گەشتكردن لە رێگەی ئاسمانییەوە بۆ عیراق ئەوا مەترسیدارە رەنگە موشەك و فڕۆكە بێفڕۆكەوانەكان لە ئاسمانی عیراقدا هەبن.
باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە عیراق راشیگەیاندوە، ئەو چەكدارانەی هاوپەیمانی ئێرانن پلانی هێرشكردنە سەر هاوڵاتیانی ئەمریكایان هەیە لەسەرتاسەری عیراقدا بەهەرێمی كوردستانیشەوە، هەروەها هەندێك لایەن كە سەر بەحكومەتی عیراقن پشتیوانی سیاسی و دەستگیرۆیی دارایی ئەو گروپە چەكدارانە دەكەن تا پرۆسەكانیان دژی هاوڵاتیانی ئەمریكا ئەنجامبدەن.