ئۆتۆمبێلی تۆیۆتا رێژەی فرۆشی دابەزیوە

4 کاتژمێر پێش ئێستا هەمەڕەنگ

نەوا-
بەپێی هەواڵێك سەرچاوەكانی تایبەت بە بازاڕی ئۆتۆمبێل ئاشكرایانكردوە، فرۆشی جیهانی كۆمپانیای تۆیۆتای ژاپۆنی لە مانگی ئازاردا لەسەر بنەمای ساڵانە بەرێژەی 5.8% پاشەكشەی كردوەو گەیشتوەتە 983 هەزار ئۆتۆمبێل، ئەمەش بەهۆی لاوازی خواست لەسەر مۆدێلی RAV4 پێش وەشانی نوێكراوەی بوە، هەروەها كاردانەوەكانی ململانێی ئێرانیش گوشاری خستوەتە سەر  پرۆسەی دابینكردن.
ئاماژە بەوەشكراوە، سەرەڕای دابەزینی فرۆش كۆمپانیای تۆیۆتا بەرهەمهێنانی بە رێژەی 3.9% زیادكردوەو گەیشتۆتە زیاتر لە یەك ملیۆن ئۆتۆمبێل، ئەمەش توانای پاراستنی ئاستی بەرهەمهێنانە لەنێو بەرزبونەوەی تێچوی ئەلەمنیۆم و كەرەستەی خاودا، چونكە كۆمپانیاكانی دروستكردنی ئۆتۆمبێلی ژاپۆن بۆ نزیكەی 70%ی پێداویستیەكانیان بۆ ئەلەمنیۆم پشت بە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەبەستن.
ئەوەش خراوەتەڕو، بە پێچەوانەوە داتاكانی كۆمپانیاكە پێشكەوتنێكی بەرچاوی لە فرۆشتنی ئۆتۆمبێلی كارەبایی و هایبرێددا نیشانداوە، لەكاتێكدا ئۆتۆمبێلی جۆری هایبرێد بەردەوامبوە لە گەشەكردن ئەمەش خۆڕاگری تۆیۆتای بەهێزتر كردوە لە بازاڕی ئۆتۆمبێلدا كە روبەڕوی باج و كێبڕكێ و گۆڕانكاری بەرەو كارەبایی بوەتەوە.








شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group