نەوا-
دەستپێكردنەوەی پلە بەرزكردنەوەی فەرمانبەرانی هەرێم دەخرێتە ناو پرۆژە یاسای بودجەی حكومەتی فیدراڵەوە.
غالب محەمەد ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بڵاویكردوەتەوە، لە وەڵامی نوسراوێكی هاوبەشیاندا لەگەڵ ئەحمەدی حاجی رەشید ئەندانی پەرلەمانی عیراق سەبارەت بە دەستپێكردنەوەی پلە بەرزكردنەوەی 365 هەزار فەرمانبەری مەدەنی لە هەرێم، وەزیری دارایی عیراق نوسراوەكەی ناردوە بۆئەوەی بخرێتە ناو پرۆژە یاسای بودجەی داهاتوی عیراق و كار لەسەر داواكارییەكەیان بكرێت.
بەهۆی قەیرانی دارایی لە هەرێمی كوردستان، ماوەی چەندین ساڵە حكومەتی هەرێم پلە بەرزكردنەوەی فەرمانبەرانی شارستانی راگرتوەو تائێستا دەستیپێنەكردوەتەوە، پێشتریش وەزارەتی دارایی هەرێم رێنمایی ئاڕاستەی سەرجەم وەزارەتەكان كرد كە لیستی موچەی فەرمانبەران بە شایستەی ساڵانی خزمەت و پلە بەرزكردنەوە ئامادە بكەن تاكو لەگەڵ بەغداد گفتوگۆی لەبارەوە بكەن و لە یاسای بودجەی داهاتودا جێگیری بكەن.