لەوەڕگاكان نیوەی سەر روی زەوی دەگرنەوە بەڵام پشتگوێخراون

4 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان

نەوا-
دەستەی پاراستن و چاككردنی ژینگەی هەرێم باسی لەوەكردوە، لەوەڕگاكان لە گەورەترین ئیكۆسیستمەكانی جیهانن، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا تاڕادەیەكی زۆر پشتگوێ خراون كە زیاتر لە نیوەی روی زەوی دەگرێتەوە، رۆڵێكی گرنگ دەگێڕن لە ئاسایشی خۆراك، رێكخستنی خولی ئاو، پاراستنی جۆراوجۆری زیندو و خۆڕاگری كەشوهەوا، هەروەها پشتگیری لە بژێوی ژیانی نزیكەی دوو ملیار كەس دەكەن لە سەرانسەری جیهاندا.
دەستەی پاراستن و چاككردنی ژینگەی هەرێم ئاماژەی بەوەشكردوە، لەساڵی 2026 دا رۆژی جیهانی بەرەنگاربونەوەی بیابانبون و وشكەساڵی لەوەڕگاكان دەخرێتە پێشەنگی سەرنجی جیهانییەوە، چالاكییەكەی ئەمساڵ بریتییە لە تەوەری "لەوەڕگاكان: دانپێدانان، رێزگرتن، نۆژەنكردنەوە"، هاوتەریبە لەگەڵ ساڵی نێودەوڵەتی مەڕدار و ئاژەڵداری، جەخت لەسەر پێویستی هۆشیاركردنەوەی خەڵك و هاندانی وەبەرهێنانی بەرپرسیارانە دەكاتەوە كە مەڕدارخانەكان و بژێوی شوانكاری دەپارێزن.
باسیلەوەشكردوە، تا نیوەی زەوییە مەڕدارەكانی جیهان تێكچوە یان مەترسییان لەسەرەو لێكەوتەی جدی لەسەر ئاسایشی خۆراك و ئاو، جۆراوجۆری زیندو، كەشوهەواو بژێوی گوندنشینەكان هەیە، بەڵام ڕێڕەوی كاركردنی بژاردەیی لە ئێستاوە هەن و وەبەرهێنان لە بەڕێوەبردنی بەردەوامی زەوی و ئاو، باشتركردنی ئامادەكاری بۆ وشكەساڵی، پشتگیریكردن لە نۆژەنكردنەوە بە سەركردایەتی كۆمەڵگا یارمەتیدەر دەبێت بۆ دەستەبەركردنی ئەم دیمەنانە و ئەو كەسانەی كە پشتیان پێدەبەستن.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group