نزیكەی 50 كەس لە ئێران لە سێدارە دراون

2 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان

بەپێی راپۆرتێكی مافی مرۆڤی نەتەوە یەكگرتووكان، تەنها لەئەمساڵدا لانیكەم 24 هاوڵاتی بەلوچ و 22 هاوڵاتی كورد لە ئێران لەسێدارە دراون و دەیان كەسی دیكەش لەژێر مەترسیی جێبەجێكردنی سزای سێدارەدانن.
پێشتر ڤۆڵكەر تورك كۆمسیاری باڵای مافی مرۆڤی نەتەوە یەكگرتوەكان رایگەیاندبو، لە ناوەڕاستی مانگی ئازارەوە نزیكەی 56 كەس لەسەر دۆسیەی ئەمنی لەسێدارە دراون كە 27 لەوانە پەیوەستبون بە ناڕەزایەتییەكانی سەرەتای ئەمساڵ.
شارەزایانی مافی مرۆڤ داوا لە تاران دەكەن دەستبەجێ لەسێدارەدان رابگرێت و مافی پێكهاتە نەتەوەییەكان بۆ ژیانێكی ئارام و بێ جیاكاری بپارێزێت.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group