فوئاد حسێن: هەوڵی راگرتنی شەڕو كردنەوەی گەرووی هورمز دەدرێت

06/08/2026 عێراق

فوئاد حسێن وەزیری دەرەوەی عیراق لە پەراوێزی كۆبونەوەی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی كە لە عەممانی پایتەختی ئوردن سەبارەت بە قودس بەڕێوچو رایگەیاند،  پێشنیارێكی عیراق لە كۆبونەوەكەدا كە باس لەو گۆڕانكارییە دیمۆگرافییەكانی قودس دەكات گفتوگۆی لەبارەوە كراوە،  بەشێوەیەكی گشتی لەكۆبونەوەكەدا باسیان لە دۆزی فەڵەستین و هەڵوێستی حكومەتی عیراق كردوە لە پشتگیریكردنی ئەو دۆزەدا، بڕوای تەواویان بە مافی دیاریكردنی مافی چارەی خۆنوسین بۆ گەلی فەڵەستین هەیە بەوشێوەیەی كە گەلەو سەركردایەتی فەڵەستین خۆی هەڵیدەبژێرێت.
فوئاد حسێن لەبارەی دۆخی ناوچەكەو هەوڵەكان بۆ كردنەوەی گەرووی هورمز ئاماژەی بەوەداوە كە سەرجەم وڵاتانی ناوچەكە هەوڵی راگرتنی شەڕو كردنەوەی گەرووی هورمز دەدەن.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group