نەوا-
ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق رایگەیاند، دادگا فیدڕاڵیەكان لە سەرانسەری پارێزگاكانی عێراق جگە لە هەرێمی كوردستان، لە ماوەی مانگی (تەمموز)دا، زیاتر لە18 هەزار گرێبەستی هاوسەرگیری ئەنجامدراوە.
بەپێی ئەو ئامارانەی كە لە لایەن ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراقەوە ئاشكراكراوە، كۆی ئەو گرێبەستە هاوسەرگیریانەی كە لەمانگی (تەمموز) ئەنجامدراون 18 هەزار و 351 گرێبەست بون، بەجۆرێك لە پارێزگاری نەینەوا بە سێ هەزار و 412 گرێبەست لە پێشەنگی لیستەكەدایە، دوای ئەویش بەغدای پایتەخت (هەردو لایەنی كەرخ و ڕوسافە) بە چوار هەزار و 58 گرێبەست دێن.
سەبارەت بە جیابونەوەكانیش، داتاكان ئاشكراینكردوە، كۆی گشتی حاڵەتەكانی جیابونەوە گەیشتوەتە شەش هەزار و 352 حاڵەت، بەغدا بە دو هەزار و 620 حاڵەت لە پێشەنگی لیستەكەدا بو، بەسڕە بە 620 حاڵەت لە پلەی دوەمدا هات.