لە زیندانەكانی عیراق بەدواداچون بۆ نرخی پێداویستی رۆژانەی زیندانیان دەكرێت

1 کاتژمێر پێش ئێستا عێراق

نەوا-
ماڵپەڕە عەرەبییەكان بڵاویانكردوەتەوە، خالید شوانی وەزیری دادی عیراق 72 كاتژمێر مۆڵەتی بە لیژنەیەكی تایبەتمەند داوە بۆ بەدواداچون بۆ نرخی فرۆشگاكانی ناو زیندانەكان، ئەمەش دوای سكاڵای كەسوكاری زیندانیەكان سەبارەت بە گرانی نرخی كەرەستەی خۆراكیی بە بەراورد بە بازاڕەكان.
بەپێی راگەیەنراوێكی وەزارەتی دادی عیراق، لیژنەیەكی بۆ وردبینیكردنی نرخی فرۆشتگاكان لە زیندانەكان و بەراوردكردنیان لەگەڵ نرخی بازاڕ پێكهێناوە، لیژنەكە بڕیارە لە ماوەی دو رۆژدا راپۆرتەكەی تەواو بكات.
ئەم هەنگاوە دوای چەند رۆژێك دێت لە ناڕەزایەتی دەربڕینی كەسوكاری زیندانیان لە ناوەڕاستی بەغدا لەسەر بارودۆخی كەسوكاریان لە زیندانەكان، ئەمەش لە كاتێكدایە كە گلەیی لە گرانی نرخی هەندێك پێداویست و كەلوپەلی خۆراك لەناو زیندانەكان دەكرێت و دەگوترێت نرخی یەك كیلۆ گۆشت گەیشتۆتە 100 هەزار دیناری عیراقی.




شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group