حەلبوسی و قالیباف كۆبونەوە

3 کاتژمێر پێش ئێستا عێراق

نەوا-
هەیبەت حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق پێشوازیكرد لە محەمەد باقر قالیباف سەرۆكی ئەنجومەنی شورای ئێران و وەفدی یاوەری بەگوێرەی راگەیەنراوێك، لە كۆبونەوەیەكدا تاوتوێی رێگەكانی بەهێزكردنی پەیوەندییە دوو قۆڵییەكان و چالاككردنەوەی لیژنەكانی دۆستایەتی و گەشەپێدانی هاوكاری و هەماهەنگیی هاوبەشی نێوان هەردوو پەرلەمان كراوە.
راشگەیەنراوە، سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران جەختی لە گرنگی چالاككردنەوەی لیژنەكانی دۆستایەتی و بەهێزكردنی دیپلۆماسیی پەرلەمانی و فراوانكردنی بوارەكانی هاوكاری كردەوە بەشێوەیەك كە خزمەت بە بەرژەوەندییەكانی هەردوو گەلی دراوسێ بكات، لەوبارەیەشەوە وتویەتی: عیراق یەكێكە لەو وڵاتانەی كە زۆرترین كاریگەریی بارودۆخ و پێشهاتەكانی ناوچەكەی لەسەر بوەو داوایكرد رەچاوی سروشتی ئەو پەیوەندییانە بكرێت كە عیراق و كۆماری ئیسلامیی ئێران بەیەكەوە دەبەستێتەوە.
لە بەرامبەردا قالیباف جەختی لە پەرۆشیی وڵاتەكەی كردوەتەوە بۆ بەهێزكردنی هاوكاریی دوو قۆڵی لە بوارە جیاوازەكاندا كە لە سەروی هەمویانەوە بوارەكانی بازرگانی و ئابورین.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group