جێگری پارێزگاری بانكی ناوەندیی: نیازی لابردنی سفرەكانی سەر دراو هەیە

3 کاتژمێر پێش ئێستا عێراق

نەوا-
عەمار خەڵەف جێگری پارێزگاری بانكی ناوەندیی لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاندوە، لەعیراقدا نیازی لابردنی سفرەكانی سەر دراو هەیە بەمەبەستی كەمكردنەوەی بارگرانیی كەڵەكەبونی دراوی نەختینە لەسەر كەرتی دارایی، بەڵام ئەوەش بەمانای زۆر خراپیی دۆخی دارایی عیراق نایەت، چونكە ئێستا یەدەگی زێڕ 20%ی كۆی سامانی بانكی ناوەندی پێكدەهێنێت، بەوەش هەنوكە عیراق لەپلەی چوارەمی وڵاتانی عەرەبیدایە لە رووی خاوەندارێتیی یەدەگی زێڕو لە پلەی 29یەمی وڵاتانی جیهانیشدایە.
جێگری پارێزگاری بانكی ناوەندیی راشیگەیاندوە: هیچ نیازێك نییە بەهای دیناری عیراقی لە بازاڕدا دیاریبكرێت بۆئەوەی كاریگەریی لەسەر سەقامگیریی ئابوری نەبێت.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group