نەوا-
سوپای پاسدارانی ئێران، لە بەیاننامەیەكدا كە لە تەلەفزیۆنی فەرمیی ئەو وڵاتەوە بڵاوكرایەوە ڕایگەیاند، كەشتییەكی زەبەلاحی نەوتهەڵگر لە گەرووی هورمز بەر دوو مینی دەریایی كەوتووە و بەهۆیەوە ئاگری گرتووە و بەتەواوی لەكار كەوتووە.
لە بەیاننامەكەدا سوپای پاسداران بانگەشەی ئەوەی كردووە كە نەوتهەڵگرەكە ویستویەتی بە شێوەیەكی نایاسایی بە بەشی باشووری گەرووی هورمزدا تێپەڕێت.
لە بەیاننامەكەی هێزی دەریایی سوپای پاسداراندا هیچ ئاماژەیەك بە ناوی نەوتهەڵگرەكە، تیمی سەر كەشتییەكە، خاوەندارێتییەكەی و كاتی دروستی ڕووداوەكە نەكراوە، هەروەها ئەو دامەزراوە سەربازییە هۆشداری داوەتە كەشتییە سەربازییەكانی دیكەش كە ئەگەر پابەندی ڕێنماییە ئەمنییەكانی گەرووی هورمز نەبن، ئەوا جگە لەمە هیچ چارەنووسێكی دیكەیان نابێت.