دەستەی دەستپاكی عیراق و هەرێم: رێگە لە هەڵهاتنی گەندەڵكاران دەگرین

1 کاتژمێر پێش ئێستا عێراق

نەوا-
هەردوو دەستەی دەستپاكی عیراق و هەرێمی كوردستان، رێككەوتنێكی هاوبەشیان بۆ چڕكردنەوەی هەوڵەكانی بەرەنگاربونەوەی گەندەڵی و رێگریكردن لەهەڵهاتنی گەندەڵكاران راگەیاند، جەختیانكردوەتەوە لەمەودوا هیچ پەناگەیەكی ئارام بۆ داواكراوانی دۆسیەكانی گەندەڵی لەسەرتاسەری عیراقدا نامێنێت.
لە راگەیەنراوێكی هاوبەشدا هاتوە،  هاوكارییەكانی نێوان بەغداو هەولێر پایەیەكی بنەڕەتییە بۆ كورتكردنەوە رێگاكانی شاردنەوەی ئەو پارانەی لە تاوانەكانی گەندەڵییەوە بەدەستهاتون، هەروەها كاردەكەن بۆ گەڕاندنەوەی ئەو داراییە بەتاڵانبراوانە بۆ خەزێنەی گشتی. 
جێی ئاماژەیە سەرۆكی دەستەی دەستپاكی عیراق و شاندێكی یاوەری سەردانی هەرێمی كوردستانیانكردو چەندین كۆبونەوەیان ئەنجامدا.  

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group