زیاتر لە 100 نەخۆشی تالاسیمیا بۆ چاندنی مۆخی ئێسك رەوانەی دەرەوەی وڵات كراون

28 خولەک پێش ئێستا

نەوا-
بەگوێرەی ئامارێكی وەزارەتی تەندروستی هەرێمی كوردستان كۆی گشتی ئەو هاووڵاتی و نەخۆشانەی لەسەنتەری تالاسیمیا لەهەولێر چارەسەر وەردەگرن 11 هەزار چارەخوازن، لەم ژمارەیەش 10 هەزاریان سەردانكەری بەردەوامن و هەزار چارەخوازیش سەردانكەری دەرەوەن، هاوكات ژمارەی ئەو نەخۆشانەی رۆژانە سەردان دەكەن و خزمەتگوزارییان پێشكەش دەكرێت لەنێوان 65 بۆ 75 نەخۆشن.
هەر بەگوێرەی ئامارەكە، لەچوارچێوەی هەوڵە مرۆیی و تەندروستییەكاندا لەسەرانسەری هەرێم 140 نەخۆشی تالاسیمیا لە توێژی منداڵ و گەنج رەوانەی دەرەوەی وڵات كراون بەمەبەستی ئەنجامدانی نەشتەرگەریی چاندنی مۆخی ئێسك لەسەر ئەركی حكومەتی هەرێمی كوردستان.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group