سێنتكۆم تێكشكاندنی كەشتییە جەنگییەكانی ئەمریكا بەدرۆ دەخاتەوە

33 خولەک پێش ئێستا جیهان

نەوا-
فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریكا سێنتكۆم رایگەیاند، بەپێی راگەیەنراوێكی سوپای پاسداران گوایە دوو كەشتی جەنگیی ئەمریكایان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست كردوەتە ئامانج، ئەم هەواڵە دورە لە راستییەوە، راستییەكە ئەوەیە هیچ كەشتییەكی جەنگی هێزی دەریایی ئەمریكا روبەڕوی بۆردومانكردن نەبوەتەوەو هەمو هێرشەكانی سوپای پاسدارانی ئێران شكستیانهێناوە.
سێنتكۆم ئاماژەشیكردوە، هێزە سەربازییەكانی ئەمریكا لەماوەی هەفتەدا 10 كەشتی نەوتهەڵگری ئێرانیان تێكشكاندوە، ئەم كەشتیانە بەشێكبون لەتۆڕێكی نهێنی كە بە ملیاران دۆلار سوپای پاسدارانی ئێرانیان پارەدار كردوە بەڵام ئێران نەیتوانی بەرگرییان لێ بكات.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group