ئاسایشی هەرێم: بە 5 موشەك هێرشكرایە سەر زڕگوێزەڵە و شارەزور و قەرەداغ

28 خولەک پێش ئێستا

نەوا-
دەزگای ئاسایشی هەرێم ڕایگەیاند بەرەبەیانی ئەمڕۆ دوشەممە بە 5 موشەك هێرشكرایە سەر زڕگوێزەڵە و شارەزور و قەرەداغ.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێكی دەزگای ئاسایشی هەرێم، بەرەبەیانی ئەمڕۆ بە پێنج موشەك هێراشكراوەتە سەر سێ ناوچەی سلێمانی كە 3 موشەك ئاراستەی ناوچەی زڕگوێزەڵە كراون، موشەكێك لە نزیك گوندی گورگەچیا لە ناحیەی سیروان كەوتوەتە خوارەوە، ئەوەی دیكەش لە نێوان گوندەكانی داری زاین و میراسی خوارو لە قەرەداغ كەوتوەتە خوارەوە.
دەزگای ئاسایشی هەرێم دووپاتیشیكردەوە، لە ئەنجامی ئەم بۆردومانانەدا هیچ زیانێكی گیانی تۆمار نەكراوە. 
هەروەها داوا لە هاوڵاتیانی ئەو ناوچانە دەكات كە پاش هێرشەكان نزیكی ئەو شوێنانە نەبنەوە و دەستكاری پارچە و پاشماوەكانی موشەك و درۆن نەكەن لە پێناو پاراستنی سەلامەتیی گیانی خۆیان.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group