نەوا-
دەستەی ئۆپراسیۆنە دەریاییەكانی بەریتانیا بڵاویكردەوە، لە گەروی هورمز هێرشكراوەتە سەر كەشتییەكی نەوتهەڵگرو دوو كەس لە تیمی كەشتیوانان برینداربون.
دەستەكە بە پشتبەستن بە سەرچاوە سەربازییەكان بڵاویكردوەتەوە، بۆمبێكی سەرچاوە نادیار بەر كەشتییە نەوتهەڵگرەكە كەوتوە كە بە گەرووی هورمزدا تێپەڕیوە، لەو هێرشەدا دوو كەس لە تیمی كەشتیوانی كەشتییە نەوتهەڵگرەكە بە سوكی برینداربون بەڵام كەشتییەكە بزوێنەرەكەی لە كاركردن نەوەستاوەو بەردەوامە لە گەشتەكەیدا بەرەو بەندەرێكی تر.
ئاماژەشیكردوە، هیچ پیسبونێكی ژینگەیی تۆمار نەكراوەو رێنمایی دراوەتە كەشتییەكانی ناوچەكە بە وریاییەوە هاتوچۆ بكەن و هەر حاڵەتێكی گوماناوی هەبو بیگەیەننە دەستەكەیان.