نێچیرڤان بارزانی داوایەك لە حكومەتی عیراق دەكات

49 خولەک پێش ئێستا

نەوا-
نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان بڵاویكردەوە، زۆر خۆشحاڵم كۆتا هەنگاوی یەكگرتنەوەی هێزەكانی پێشمەرگەو دەستبەكاربونی فەرماندەیی یەك و دووی هێزی پێشمەرگەی كوردستانمان راگەیاند، بەم هەنگاوە گرنگە ئیتر هیچ هێزێك لە دەرەوەی پەیكەری وەزارەتی كاروباری پێشمەرگەدا نامێنێتەوە.
‏سەرۆكی هەرێمی كوردستان وتوشیەتی: سوپاسی وەزارەتی بەرگریی ئەمریكا دەكەم كە پشتگیری و هاوكاریی‌ بەردەوامیان كردوە بۆ ئەم پرۆسەیەو بۆ یارمەتیدانی هەرێمی كوردستان و عیراق بەتایبەتی لە جەنگی دژی تیرۆرستانی داعشدا.
‏باسیلەوەشكردوە، ئەمە تەنها گۆڕانكارییەك لە پەیكەرو رێكخستندا یان تەنها گواستنەوەی یەكەكان لە پێكهاتەیەكەوە بۆ پێكهاتەیەكی تر نییە، بەڵكو هەنگاوێكی نیشتمانیی گەورەیە لە كاروانی بنیاتنانی دامەزراوەكانی هەرێمی كوردستاندا، داواش لە حكومەتی عیراق دەكەن بەپێی دەستورو یاسا مامەڵە لەگەڵ پێشمەرگەدا بكات و ئەرك و پابەندییەكانی خۆی بەرامبەر بە پێشمەرگە جێبەجێ بكات و هەمو ماف و شایستەكانی مسۆگەر بكات.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group