نەوا-
كونسوڵخانەی ئەڵمانیا جەختدەكاتەوە لەوەی وڵاتەكەی لە هاوبەشی لەگەڵ عێراق و هەرێمی كوردستان بەردەوام دەبێت و پاڵپشتی لە سەقامگیری و ئاسایشی ناوچەكە دەكات.
ئەمڕۆ سێشەممە 22ـی ئەیلوول كونسوڵخانەی ئەڵمانیا لە لێدوانێكدا رایگەیاند، پێشوازی لە هەوڵە بەردەوامەكانی یەكخستنەوەی هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستان كرد، وەك هێزێكی تۆكمە و یەكگرتوو لەژێر چەتری وەزارەتی پێشمەرگەدا رێكبخرێنەوە.
باسی لەوەشكرد، كاراكركردنی پرۆسەی چاكسازیی، هەنگاوێكی گرنگە و ئەڵمانیاش پابەندی هاوبەشییەكەی لەگەڵ عێراق و هەرێمی كوردستان دەبێت.
لە بارەی چۆنییەتی هاوكارییەكان، كونسوڵخانەی ئەڵمانیا ئاشكرایكرد، ئێستا هەڵسەنگاندن بۆ قەبارە و چۆنێتی بەشداریمان لە هاوكارییە لۆجستییەكان دەكەین، بۆیە لەم قۆناخەدا ناتوانین وردەكارییەكانی بخەینەڕوو، بەڵام ئەڵمانیا لە نزیكەوە لەگەڵ هاوبەشەكانی لە پەیوەندیدا دەمێنێتەوە بۆ زیاتر پاڵپشتیی سەقامگیری و ئاسایشی ناوچەكە.