سەرۆكی پەرلەمانی ئێران: هەم دەجەنگین و هەم دانوستان دەكەین

2 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان
نەوا-
محەممەد باقر قاڵیباف سەرۆكی پەرلەمانی ئێران ڕایگەیاند، ئەمەریكا لە ڕێگەی نێوەندگیرێكەوە چەند پێشنیازێكی خستووەتەڕوو، هۆشداریش دەدات تاوەكو مەرجەكانیان جێبەجێ نەكرێت، گەرووی هورمز بە داخراوی دەمێنێتەوە.
لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمانی ئێراندا، قاڵیباف باسی لەوەكرد، سەردەمی سەپاندنی داواكاریی تاكلایەنە كۆتایی هاتووە، دووپاتیشی كردەوە، تاوەكو حەوت مەرجەكەیان جێبەجێ نەكرێت، ڕێگە بە كردنەوەی گەرووی هورمز نادەن.
لەبارەی هەڵوێستی وڵاتەكەیەوە سەرۆكی پەرلەمانی ئێران رایگەیاند، ئەوان هەم دەجەنگن و هەم دانوستانیش دەكەن، هاوكات ئامادەیی هێزەكانیانی لە گۆڕەپانی جەنگدا ڕاگەیاند بۆ ئەوەی بەرامبەرەكەیان تووشی شۆكی نوێ بكەن، لەگەڵ بەكارهێنانی چەكی دیپلۆماسی بۆ چەسپاندنی مافەكانیان.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group