"حكومەتەكەی سودانی 210 ترلیۆن دینار قەرزی بۆ حكومەتی ئێستا جێهێشتووە"

8 کاتژمێر پێش ئێستا عێراق

نەوا-
ئەندامێكی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق دەڵێت، حكومەتی ئێستا دۆخێكی دارایی سەختی وەرگرتووە و قەرزەكانی سەر وڵات گەیشتوونەتە ئاستێكی پێوانەیی. 
یوسف كیلابی ئەندامی لیژنەی دارایی ڕایگەیاند، حكومەتەكەی مستەفا كازمی سەرەڕای بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار و قەیرانەكان، بڕی 70 ترلیۆن دینار یەدەگی نەختینەیی ڕادەستی كابینەكەی محەمەد شیاع سودانی كرد، بەڵام حكومەتەكەی سودانی بڕی نزیكەی 210 ترلیۆن دینار قەرزی بۆ حكومەتی ئێستا جێهێشتووە.
باسی لەوەشكرد، ئەم كەڵەكەبوونەی قەرزەكان هاوكاتە لەگەڵ وەستانی فرۆشتنی نەوت بۆ زیاتر لە شەش مانگ بەهۆی ڕووداوەكانی گەرووی هورمزەوە، كە ئەمەش مەترسییەكی گەورەی لەسەر توانای دەوڵەت بۆ جێبەجێكردنی پابەندبوونە داراییەكانی دروستكردووە
كیلابی جەختی كردەوە لە پێویستیی ئاشكراكردنی ئەو لایەنانەی دەوڵەتیان نوقمی قەرز كردووە و پارەی گشتییان بەفیڕۆداوە، داواش دەكات ڕێكاری توند بەرامبەر تێوەگلاوانی گەندەڵی بگیرێتەبەر.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group