قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان توركیاو ئەمریكا بەڕێژەی 17% زیادیكردوە

4 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان

نەوا-
عومەر بۆلات وەزیری بازرگانی توركیا رایگەیاند، قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان توركیاو ئەمریكا لەساڵی رابردودا گەیشتوەتە 36 ملیارو 600 ملیۆن دۆلار، لەماوەی 9 مانگی یەكەمی ئەمساڵیشدا قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانیی نێوان هەردو وڵات بەڕێژەی 17% زیادیكردوەو گەیشتوەتە 43 ملیار دۆلار.
وەزیری بازرگانیی توركیا ئاشكراشیكردوە: قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانیی نێوان هەردوو وڵات تا ساڵی 2028 دەگاتە 50 ملیار دۆلار، ئامانجیشیان ئەوەیە قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوانیان بۆ 100 ملیار دۆلار ساڵانە بەرزبكەنەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group