نەوا-
وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی هەرێمی كوردستان بڵاویكردەوە، لەكۆی 1305 خوێندكارو قوتابی دەرچوی كەركوك و ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی كوردستان كە ناویان گەڕاوەتەوە، 878 دەرچویان وەرگیراون و 427 دەرچوی دیكەش بەهۆی هەڵە لە پڕكردنەوەی فۆڕمدا دەتوانن تا رۆژی پێنجشەممەی داهاتو 29/10 لە رێگەی سیستمی زانكۆلاینەوە بەشێكی دیكە هەڵبژێرن كە لەگەڵ كۆنمرەكانیان گونجاو بێت.
راشیگەیاندوە، تا رۆژی پێنجشەممە پرۆسەی شوێنگۆڕین لەنێوان بەش و كۆلێژەكان لە رێگەی سیستمی زانكۆلاین كارا دەبێت، دەرچوان دەتوانن ئەو شوێنە هەڵبژێرن كە كۆنمرەكانیان لەگەڵ وەرگیرانیان لەو بەشانەدا دەگونجێت.