سەرۆكوەزیرانی عێراق بەرەو ئوردن بەرێكەوت

1 کاتژمێر پێش ئێستا عێراق

نەوا-
سەرۆكوەزیرانی عێراق بە مەبەستی واژۆكردنی چەند یادداشتێكی لێكتێگەیشتن لە بوارەكانی ئابووری و گەشەپێداندا بەرەو ئوردن بەڕێكەوت.
وتەبێژی حكوومەتی عێراق ئاماژەی بەوەدا، لە سەردانەكەدا سەرۆكوەزیرانی فیدراڵ لەگەڵ شا عەبدوڵڵای دووەم، پاشای ئوردن كۆدەبێتەوە بۆ تاوتوێكردنی هاریكاریی نێوان هەردوو وڵات و پێشهاتەكانی ناوچەكە و ئەو بەرپرسیارێتییانەی دەكەونە ئەستۆی وڵاتان.
هەروەها باسی لەوە كرد، بڕیارە چەند یادداشتێكی لێكتێگەیشتن واژۆ بكرێن بۆ كردنەوەی ئاسۆیەكی نوێ لە بەردەم بەرنامە و پڕۆژەی ئابووری و گەشەپێدانی هاوبەش بۆ خزمەتكردنی بەرژەوەندییەكانی هەردوو گەل.
حەیدەر عەبوودی وتیشی، سەردانەكە لەم كاتەدا گوزارشت لە دیدگایەكی هاوبەشی نێوان بەغدا و عەممان دەكات بە مەبەستی فراوانكردنی رووبەری راوێژی عەرەبی و هەرێمی بۆ پاڵپشتیكردنی ئەو چارەسەرانەی ئاسایشی ناوچەكە و سەقامگیریی گەلەكانی دەپارێزن.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group