كۆبونەوەی سێقۆڵی ئەمریكاو روسیاو ئۆكرانیا ئەنجامدەدرێت

2 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان

نەوا-
ڤلادیمر زێلێنسكی سەرۆكی ئۆكرانیا رایگەیاند، ئامادەكاری دەكەن بۆ دانوستانێكی سێقۆڵی كە لەسەر ئاستی شاندەكان لەنێوان وڵاتەكەی، ئەمریكاو روسیا ئەنجام دەدرێت، لەگەڵ هەریەك لە نوێنەرانی سەرۆكی ئەمریكا، جارێد كۆشنەرو ستیڤ ویتكۆف پەیوەندی تەلەفۆنی ئەنجامداوە.
وتوشیەتی: لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەكەدا دۆسیەی جەنگی نێوان روسیاو ئۆكرانیایان تاوتوێكردوە  ئامادەكاری دەكەن بۆ سازدانی كۆبونەوەیەكی سێقۆڵی كە تەنها كەمتر لە هەفتەیەكی ماوە بۆ ئەوەی ئەنجام بدرێت.
سەرۆكی ئۆكرانیا باسیلەوەشكردوە، راوێژو گفتوگۆكانیان لە برۆكسل سەبارەت بە راگرتنی جەنگ و دابینكردنی گرەنتی ئەمنی پتەو بۆ ئۆكرانیا بەردەوامن.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group