نەوا-
هێزی دەریایی سوپای پاسدارانی ئێران سەبارەت بە هێرشكردنە سەر چەند كەشتییەكی بازرگانی لەگەروی هورمز بڵاویكردەوە، سێ كەشتی بازرگانیان لە گەروی هورمز كردوەتە ئامانج و ئاگریان لێ بەرزبوەتەوەو سوتاون، بەهۆی ئەوەی كەشتییەكان سەرپێچیی رێڕەوە دیاریكراوەكانیان كردوە.
جێی ئاماژەیە، لە دوای دەستپێكردنی شەڕی نێوان ئەمریكا-ئیسرائیل دژی ئێران، تاران گەروی هورمزی بەڕوی كەشتییەكاندا داخستوە، تەنها یەك رێڕەوی كردوەتەوە دەبێت مۆڵەتان لێ وەربگیرێت دەنا یان دەكرێنە ئامانج یاخود بەر مینە چێنراوەكانی ناو گەروەكە دەكەون.