ناوەڕۆكی كۆبونەوەی عەلی زەیدی و مەسرور بارزانی بڵاوكرایەوە

4 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
بەپێی راگەیەنراوێك، عەلی زەیدی سەرۆك وەزیرانی عیراق پێشوازیی لە مەسرور بارزانی سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان و شاندی یاوەری كردوەو لەكۆبونەوەیەكدا زەیدی جەختی لە پەرۆشیی حكومەتی فیدراڵی كردوەتەوە بۆ بەدیهێنانی دادپەروەری و دابینكردنی مافە دەستورییەكانی هاوڵاتیان و دامەزراوەكانی هەرێمی كوردستان، هەروەها ئاماژەی بە پلانەكانیانداوە بۆ بەرزكردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت بۆ حەوت ملیۆن بەرمیل لە رۆژێكدا لەساڵی 2030 و 10 ملیۆن بەرمیل لە ساڵی 2032، بەجۆرێك بەرهەمی كێڵگەكانی هەرێمی كوردستانیش بگرێتەوە، ئەمەش دەبێتە هۆی بوژانەوەی ئابوریی وڵات.
هەر لە راگەیەنراوەكەدا هاتوە، هەردوولا رێككەوتون لەسەر دانانی میكانیزمی گونجاو بۆ چارەسەركردنی كێشەكان بەپێی دەستورو یاسا بەركارەكان و جەختیان لە بەردەوامی خەرجكردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان كردوەتەوە هاوشێوەی فەرمانبەرانی عیراق، لە هەمانكاتدا باسیان لە پشكی هەرێمی كوردستان لەبودجەی ساڵی 2027 كردوە.
هاوكات بەتوندی هێرشەكەی سەر كێڵگەی كۆرمۆریان سەركۆنە كردوەو داوای پاراستنی دامەزراوە نەوتییەكان و رێگریكردنیان لەو جۆرە پەلامارانە كردوە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group