نێچیرڤان بارزانی: سلێمانی هەمیشە ناوەندێكی داهێنان و تێكۆشان بووە

44 خولەک پێش ئێستا

نەوا-
سەرۆكی هەرێمی كوردستان، بەبۆنەی 242 ساڵەی بونیاتنانی شاری سلێمانی پەیامێكی بڵاوكردەوە و رایگەیاند، سلێمانی هەمیشە ناوەندێكی داهێنان و تێكۆشان بووە.
نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە پۆستێكدا لە هەژماری فەرمیی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی ئێكس نووسیویەتی: لە 242ـەمین ساڵیادی بنیاتنانیدا، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی شاری سلێمانی، مەڵبەندی ئەدەب و هونەر، پایتەختی رۆشنبیری و تەواوی دانیشتووانی خۆشەویستی دەكەم.
لە بەشێكی دیكەی پەیامەكەیدا، سەرۆكی هەرێمی كوردستان دەڵێت: سلێمانی هەمیشە ناوەندێكی داهێنان و تێكۆشانی گەلی كوردستان بووە.
نێچیرڤان بارزانی لە پەیامەكەیدا هیوای پێشكەوتنی بۆ شارەكە خواستووە و دەڵێت، هیوای گەشەسەندن، ئاوەدانی و ئارامیی زیاتر بۆ سلێمانی و سەرتاسەری كوردستان دەخوازم.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group