نەوا-
مەزهەر محەمەد راوێژكاری دارایی سەرۆك وەزیرانی عیراق رایگەیاند، دەركردنی دیناری ئەلكترۆنی لە ئەگەری بونی چوارچێوەیەكی یاسایی تەواو دەبێتە درێژكراوەیەكی دیجیتاڵی دراوی نیشتمانی، نەك دەركردنی دراوێكی نوێ.
وتیشی: ئەم پڕۆژەیە بەشداری لەكەمكردنەوەی پشتبەستن بە پارەی كاغەز، بەهێزكردنی شەفافییەت، سنورداركردنی مامەڵە ناڕێكخراوەكان و بەرزكردنەوەی كارایی سوڕی نەختینە لەئابوریی نیشتمانیدا دەكات، هاوكات پڕۆژەكە توانای پارەدان و گواستنەوەی دارایی بەرزدەكاتەوەو بازنەی گشتگیریی دارایی فراوانتر دەكات.
مەزهەر محەمەد ستایشی رۆڵی بانكی ناوەندیی عیراقی كرد لە سەرپەرشتیكردنی پڕۆسەی گۆڕانكاریی دیجیتاڵی لە سیستمی بانكیدا كە رێگەی پەرەپێدانی سیستمەكانی پارەدانی ئەلیكترۆنییە.