نەوا-
ئاژانسی رۆیتەرز لە راپۆرتێكدا جوڵە و هەنگاوەكانی حكومەتی عیراقی دژ بە كەتیبەكانی حزبوڵا وەك مەترسیدارترین پێشهات لە مێژووی عیراقی دوای ساڵی 2003دەناسێنێ.
ئاماژە بەوەشدراوە، حزبوڵا هێشتا هەژموون و دەسەڵاتێكی زۆری لە دامەزراوەكانی دەوڵەتی عێراقدا هەیە، ئەمەش وا دەكات هەر جوڵەیەك دژیان، وڵاتەكە بخاتە بەردەم مەترسیی ئەنجامدانی كردەوەی تۆڵەسەندنەوە لە ناوخۆدا .
ئاژانسەكە ئەوەشی ئاشكراكردوە، سەرەڕای ئەوەی سەرۆك وەزیرانی عیراق و پشتیوانیی راستەوخۆی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكای بەدەستهێناوە، بەڵام پێویستە بەغدا زۆر بە وریاییەوە مامەڵە بكات.