ڕیاڵ مەدرید لەبارەی کیلۆر ناڤاسەوە بڕیاری کۆتایی داوە !

09/12/2018 وەرزش

نەوا
کیلۆر ناڤاس گۆڵپارێزی ناوداری کۆستاریکی لەلایەن سانتیاگۆ سۆلاری ئەرجەنتینیەوە پشتگوێ خراوە و هەموو ئەگەرەکان بەو ئاڕاستەیەن لە گواستنەوەکانی هاوینەی داهاتو ماڵئاوایی لە یانەی شاهانە بکات.
ماڵپەڕی "ئاس"ی ئیسپانی زانیاری نوێی دەربارەی ناڤاس ئاشکرا کردووە و ئاماژەی کردووە، گۆڵپارێزەکە بێزارە لەو بارودۆخەی پیایدا تێپەڕ دەبێت، بەو هۆیەشەوە لێپرسراوی کارەکانی ڕاسپاردووە یانەیەکی نوێی لە خولی ئینگلتەرا بۆ بدۆزێتەوە و ئەگەر لەماوەی گواستنەوەکانی زستانەدا بۆندێکی گونجاوی پێبگات ڕاستەوخۆ بڕیاری قبوڵکردنی دەدات.
لەبەرامبەردا سەرۆکایەتی یانەی شاهانە پێیان وایە دەبێت کیلۆر وەک یەدەگی تیبۆ کۆرتوا تا گواستنەوەکانی هاوینەی 2019 بەردەوام بێت لەبەرئەوەی متمانەی تەواویان بە کیکۆ کاسیا نییە، ترسیان لەوەیە ڕووداوی چاوەڕوان نەکراو ڕووبدات و کۆرتوا بەهۆی پێکانەوە ماوەیەکی دوور و درێژ دووربکەوێتەوە، لەو حاڵەتەدا دیسانەوە ناڤاس بەکار دەخەنەوە.
پلانەکەش لەوەدا خۆی دەگرێتەوە، هاوینی داهاتو ناڤاس ڕەوانەی یانەیەکی تر بکەن و لە جێگەی ئەندرێ لونینی ئۆکرانی دەستبەکار بێت.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group