مباپێ لە ریاڵ مەدریدەوە دەستپێدەكاتەوە

21/02/2024 وەرزش

نەوا-
رۆژنامەی لیكیپ بڵاویكردۆتەوە، مباپێ و ریال مەدرید لە هەنگاوەكانی كۆتاییاندان بۆ تەواوكردنی گرێبەستەكەیان.
رۆژنامەی لیكیپ بڵاویكردۆتەوە، هیچ گومانێك لە گواستنەوەی كیلیان بۆ پایتەختی ئیسپانیا نیە، بەڵام وردەكاری بچوك هەیە كە پێویستە چارەسەر بكرێن وەك ئامادەكارییەك بۆ تەواوكردنی گرێبەستەكەی نێوان ئەستێرەكەی  یانەی پاریس سانجێرمان و هەڵبژاردەی فەرەنسا بۆ یانەی ریال مەدرید، ئێستا لە قۆناغەكانی كۆتایی گرێبەستدان و دوای تەواوكردنیشی لەسەرەتای مانگی تەمموزی ئەمساڵ  دەچێتە یانەی ریاڵ مەدرید.
روینشكراوەتەوە، كۆتا خاڵی دانوستانەكان بڕگەی مافی وێنەكانە، چونكە مباپێ بە هەمو هێزێكەوە فشار دەخاتە سەر ئەو بابەتە بۆئەوەی زیاتر لە بەرژەوەندی خۆیدا بێت، هەروەها ناسر خلێفی سەرۆكی یانە پاریسیەكەی لەم خواستە و چونی بۆ ریاڵ مەدرید ئاگاداركردۆتەوە.
ئەوەش پشتراستكراوەتەوە، مباپێ گرێبەستی پێنج وەرزی واژۆكردوەو درێسی ژمارە 10 لەبەر دەكات و ساڵانە موچەی 15 ملیۆن یۆرۆ وەردەگرێت، جگە لە پاداشتی 150 ملیۆن یۆرۆ بۆ واژۆكردن كە بەسەر ماوەی گرێبەستەكەدا دابەشدەكرێت.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group