نه‌وا
د.دیندار زێباری رێكخه‌ری راسپارده نێوده‌وڵه‌تیه‌كان له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌باره‌ی ژماره‌ی ده‌ستگیركراوان و حكومدراوانی چه‌كدارانی داعش له‌هه‌رێمی كوردستان ده‌ڵێت" نزیكه‌ی هه‌زار چه‌كداری داعش له‌هه‌رێمی كوردستان حوكمدراون و به‌شێكیش له‌وانه له‌ژێر لێكۆڵینه‌وه‌دان".
د.دیندار زێباری بۆ ده‌نگی ئه‌مریكا وتویه‌تی:" له‌سه‌ره‌تای 2014ه‌وه تا ساڵی 2017 ژماره‌ی ده‌ستگیركراوانی داعش له‌هه‌رێمی كوردستان(3400) ده‌ستگیركراوی تێپه‌ڕاند، به‌شێكی زۆرییان ئازاد كران به‌شێكیشیان ده‌توانم بڵێم هێشتا له لێكۆڵینه‌وه‌دان، به‌شێكیشیان حكومدراون به‌وشێوه‌یه، وه زیاتر له 1400 كه‌س له‌وانه راده‌ستی به‌غداد كراونه‌ته‌وه ئه‌وانیش ئه‌وانه‌ن كه خه‌ڵكی ناوچه عه‌ره‌ب نشینه‌كان بوون و ئه‌وانه‌ی مه‌ترسییان له‌سه‌ر نه‌بێت سه‌باره‌ت به‌هه‌رێمی كوردستان، ئه‌و ژماره‌یه‌شی كه ئێستا له‌هه‌رێمی كوردستان زیندانین ده‌توانم بڵێم له‌نێوان 1000 زیندانیه كه‌به‌شێك له‌وانه له‌لایه‌ن دادگاوه حكومدراون به‌شێكیش له‌ژێر لێكۆڵینه‌وه‌دان و چاوه‌ڕێیی حكومی دادگان."
د.دیندار زێباری ئاماژه‌ی به كه‌سوكاری چه‌كدارانی داعش كردوه و وتویه‌تی:" له‌سه‌ره‌تای 2014ه‌وه تا ساڵی 2017 نزیكه‌ی 90 كه‌س هه‌بوو له‌كوردستان كه له‌ژن و مێردمنداڵی داعش بوون ئه‌و مێردمنداڵانه ته‌مه‌نیان له‌ده‌وری (12-16) ساڵی بووه ئێمه ئه‌وانه‌مان له‌گه‌ڵ زیندانیه‌كانی تر دانه‌نابوو به‌ڵكو له‌به‌شی چاكسازی گه‌وران له‌هه‌ولێر داماننابوون، ئێستا نزیكه‌ی 20 ژن و مێردمنداڵ ماون چاوه‌ڕێن ئازادبكرێن مامه‌ڵه‌یه‌كی تایبه‌تمان له‌گه‌ڵیان كراوه، له‌گه‌ڵ یوئێن خه‌ریكین كه بابه‌تی خوێندن و شتی وایان بۆ رێكبخرێت سه‌ردانی كه‌سوكارییان به‌رده‌وامه پارێزه‌ری تایبه‌ت به‌خۆیان هه‌یه به‌شێك له‌م 90 كه‌سه ئازاد كراون گه‌ڕاونه‌ته‌وه ناوچه‌كانی خۆیان هه‌ندێكی تریان هێشتا له‌ژێر لێكۆڵینه‌وه‌دان سزاكانیشیان به‌ڕاستی زۆر كه‌م بووه ناگات به 2 ساڵ ئه‌وه‌ش هه‌ر بۆ ئه‌وه بووه بگه‌ڕێنه‌وه بۆ كۆمه‌ڵگا به‌مه‌رجێك ئه‌وانه كاری تیرۆریستیان ئه‌نجام نه‌دابێت هه‌وڵ ده‌درێت ئه‌وانه بگه‌ڕێنه‌وه كۆمه‌ڵگا و حكومه‌تی هه‌رێم له‌وباره‌یه‌وه دانوستانی له‌گه‌ڵ به‌غداد كردووه ئاماده‌شین به‌ڵگه‌ی ته‌واویان پێبده‌ین كه له‌هه‌رێمی كوردستان دادگایی كراون و حكومی خۆیان وه‌رگرتووه، لێكۆڵینه‌وه‌شیان له‌گه‌ڵ كراوه تا جارێكی تر دادگایی نه‌كڕینه‌وه."