جوتیارێكی هەرێم گرانترین تەماتە لە جیهاندا بەرهەمدەهێنێت

پێش 2 هەفتە هەمەڕەنگ

نەوا-رۆژیار سیروان-سلێـمانی 
شێخ جەمالی كربچنە جوتیارێكی نمونەیی خەڵكی گوندی كربچنەی سەربە ناحیەی سەنگاوە لە قەزای چەمچەماڵ و جۆرە تەماتەیەكی بەرهەمهێناوە، كە بە گرانترین جۆری تەماتە دادەنرێت لە جیهاندا.
جەمال جەلال ناسراو بە شێخ جەمالی كربچنە زیاتر لە چوار ساڵە توێژینەوە لەسەر جۆرێكی تەماتە دەكات و لە كۆتاییدا بەسەركەوتوویی توانی بەرهەمیبهێنێت.
شێخ جەمالی كربچنە لەبارەی بەرهەمەكەیەوە ئاماژەی بەوەداوە، نیازی هەیە هاوكاری جوتیارانی هاوتای خۆی بكات بۆ بەرهەمهێنانی ئەو جۆرە تەماتەیە و پاش وەرگرتنی رەزامەندی لەبەڕێوەبەرایەتی تویژینەوەی كشتوكاڵی سلێمانی، تۆوەكەی دەخەنە بازاڕەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group