حزبوڵا ئیدانەی سزاكانی ئەمریكا بەسەر ئەندامانی دەكات

11/07/2019 جیهان

نەوا
رێكخراوی حزبوڵای لوبنانی لەدوای ئەوەی ئەمریكا دوو ئەندامی پەرلەمانتاری لوبنانی سەر بەرێكخراوەكەی خستە لیستی سزادراوەكانەوە، رایگەیاند كە "ئەو هەنگاوە لەدژی لوبنان و گەلەكەیەتی". 
بەپێی ئەو راگەیەندراوەی لەلایەن فراكسیۆنی سیاسی سەر بەحزبوڵای لوبنانی بڵاوكراوەتەوە، كاردانەوەی بەرامبەر سەپاندنی سزا بەسەر دوو پەرلەمانتاری حزبوڵا لەلایەن ئیدارەی واشنتۆن نیشاندراوە.
لەراگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەكراوە كە سەپاندنی سزا بەسەر محەمەد رەعد سەرۆكی فراكسیۆنی حزبوڵا و ئەمین شیرین پەرلەمانتاری سەر بەو رێكخراوەو وەفیق سەفا بەرپرسی كاروباری ئەمنی حزبوڵا، لەلایەن ئەمریكا هەنگاوێكە كە لەدژی لوبنان و گەلی لوبنان هاوێژراوە. 
راشگەیەندرا كە "قبوڵنەكراوە و ئەو سزایانە بەگشت بەهای ئەخلاقی و سەروەری ئیدانە دەكەین".
ئەمریكا دوو پەرلەمانتاری لوبنانی سەر بە حزبوڵا و كەسێكی دیكەی خستە لیستی سزادراوەكانەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group