نه‌وا
هه‌شت هاووڵاتی به‌ریتانی به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی فه‌ریزه‌ی حه‌ج به ماتۆڕسكیل، گه‌یشتنه سعودیه.
ئه‌و هه‌شت هاووڵاتییه به‌ریتانییه ماوه‌ی دوو مانگ به ماتۆڕسكیل رێگه‌یان بڕیوه بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌نه سعودیه تا فه‌ریزه‌ی حه‌ج ئه‌نجام بده‌ن.
رۆژنامه‌ی عوكازی سعودی بڵاویكرده‌وه، ئه‌و هه‌شت هاووڵاتییه به‌ریتانییه گه‌یشتنه شاری مه‌دینه‌ی پیرۆز دوای ئه‌وه‌ی شه‌ش هه‌زار و 500 كیلۆمه‌تریان بڕی.
كه‌ناڵی ئاسمانی ئه‌لعه‌ره‌بییه‌ش بڵاویكرده‌وه، هه‌شت هاووڵاتییه به‌ریتانیاكه له وڵاته‌كه‌یان به ماتۆڕسكیل به‌ڕێكه‌وتبون و دوای تێپهڕبونیان به 17 وڵات‌دا، گه‌یشتونه‌ته سعودیه.
لای خۆیه‌وه تاهیر ئه‌خته‌ر سه‌رپه‌رشتیاری تیمه‌كه رایگه‌یاند، له میانی گه‌شته‌كه‌یاندا بۆ سعودیه، كه ماوه‌ی دوو مانگی خایاندوه، روبه‌ڕوی ناخۆشی و ئاسته‌نگ بونه‌ته‌وه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا گه‌شتێكی خۆشیان ئه‌نجامداوه.