نه‌وا
دواى ئه‌وه‌ى رۆژى یه‌كشه‌ممه‌ى رابردو لیرۆى سانێ ئه‌ستێره‌ى یانه‌ى مانچسته‌ر سیتى له‌یارى به‌رانبه‌ر لیڤه‌رپوڵ توشى پێكان هات، پیپ گواردیۆلاى راهێنه‌رى ئه‌و یانه‌یه ئاشكرایكرد، سانێ 6 بۆ 7 مانگ له یاریگاكان دورده‌كه‌وێته‌وه.
گواردیۆلا له‌لێدوانێكى رۆژنامه‌وانیدا وتى "سانێ به‌هۆى بچڕان له به‌سته‌رى سه‌ڵیبى ئه‌ژنۆی راستی 6 بۆ 7 مانگ له یاریگاكان دورده‌كه‌وێته‌وه".
ئاماژه‌ى به‌وه‌شداوه، ئه‌و جۆره پێكانه پێویستى به چه‌ندین مانگ هه‌یه بۆ چاكبونه‌وه‌و هیواخوازین له مانگى ئادارى داهاتودا بگه‌ڕێته‌وه. وتیشی "ئه‌وه هه‌واڵێكى خراپه بۆ مانچسته‌ر سیتى، به‌ڵام سانێ گه‌نجه و به‌باشى چاك ده‌بێته‌وه و له‌م رۆژانه‌دا نه‌شته‌رگه‌رى بۆ ده‌كرێت، ئه‌وه‌نده‌ى له‌تواناماندا بێت هاوكارى ده‌كه‌ین بۆئه‌وه‌ى هه‌ست به‌ئارامى بكات".
به‌پێى زانیارییه رۆژنامه‌وانییه‌كان سانێ له شارى به‌رشه‌لۆنه له‌سه‌رده‌ستى دكتۆر رامۆن كوجات نه‌شته‌رگه‌رى بۆ ده‌كرێت، كه به یه‌كێك له باشترین دكتۆره وه‌رزشییه‌كانی ئه‌وروپا داده‌نرێت.