هەرێم... 33 پڕۆژە لە كەرتی هونەری و وەرزشی ئەنجام دراون

پێش 1 هەفتە

نەوا
ماڵپەڕی فەرمی پارتی دیموكراتی كوردستان ئاماری كۆی گشتیی پڕۆژەكانی وەبەرهێنانی هەرێمی كوردستان لە كەرتی هونەریی و وەرزشی بڵاودەكاتەوە كە لەماوەی نێوان 1-8-2006 تا 25-7-2019 ئەنجامدراون.
بەگوێرەی ئەو ئامارانەی كە دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمی كوردستان بەماڵپەڕی فەرمی پارتی داون دەردەكەوێت لەو ماوەیەدا 33 پڕۆژە لە كەرتی هونەریی و وەزرشی ئەنجام دراون، كە 2 پڕۆژەیان لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتیی وەبەرهێنانی هەولێر و 10 پڕۆژەیان لە لایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتیی وەبەرهێنانی سلێمانی و 8 پڕۆژەیان لە لایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتیی وەبەرهێنانی دهۆك و 13 پڕۆژەیان لە لایەن دەستەی گشتی وەبەرهێنان مۆڵەتیان پێدراوە.
ماڵپەرەكە ئاماژەی بەوەشكردوە، لەبارەی تێچووی پڕۆژەكانی كەرتی  هونەریی و وەرزشی دەردەكەوێت كە تەواوی پڕۆژەكان بە تێچووی سەد و چل ملیۆن و سەد هەزار دۆلار، ئەنجامدراوە لە سەر ڕووبەری 213 دۆنم دووجا.
راشگەیەندراوە، لە هەرێمی كوردستان لە ماوەی 13 ساڵ بەكۆی گشتی كەرتەكان بە بەهای 51 ملیار و 560 ملیۆن دۆلار، 873 پڕۆژەی وەبەرهێنان لە سەر ڕووبەری 64 هەزار و 979 دۆنم جێبەجێكراوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group