سكاڵای یاسایی لەسەر جیهان هاشم تۆماردەكرێت

پێش 3 هەفتە عێراق

نەوا
دیوانی وەقفی سوونەی عێراقی ڕایگەیاندوە، سكاڵای یاسایی لەسەر كچە مۆدێل جیهان هاشم تۆمار دەكات، لەبەرئەوەی بەبێ مۆڵەت ‌و بۆ كاری نمایش چۆتە ناو مزگەوتی نەدا‌‌ لە بەغدا.
لەراگەیەندراوێكدا كە لەهەژماری تایبەتی وەقفی سوننی عێراق لەفەیسبووك بڵاوكراوەتەوە تیایدا هاتووە، "عەبدولەتیف همیم سەرۆكی دیوان وەقفی سوننی بڕیاریداوە بە دروستكردنی لیژنەیەك بەسەرۆكایەتی تەها عەبد مەرزوق بەڕێوبەری ئەوقافی رەسافە و ئەندامیەتی چەند شێخێكی ئەندام لەوەقفی سوننی بەمەبەستی لێكۆڵینەوە لە پێشێلكاری خاتونی مۆدێل جیهان هاشم".
سەبارەت بە پێشێلكاریەكە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتوە "لەكاتێكدا كەپشوو بووە، ئەو خاتونە بەبێئەوەی مۆڵەت وەربگرێت چۆتە ناو مزگەوتی نەدا لەبەغدادو چەند وێنەیەك بەمەبەستی نمایشكردن لەزۆربەی بەشەكانی مزگەوتەكەدا گرتوە، لەكاتێكدا ئەوە پێچەوانەی یاسایە".
لەكۆتای ڕاگەیەندراوەكەدا هاتوە "مزگەوت جێگەی پەرستشە نەك نمایشكردن".
تا ئێستا ئەو خانمە مۆدێلە لەبارەی وێنەكان و ئەو سكاڵایەوە هیچ رونكردنەوەیەكی بڵاونەكردۆتەوە.


شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group