ئیتاڵیا یەك ملیۆن یورۆ بۆ كەرتی پەروەردە لە عێراق تەرخان دەكات

25/08/2019 عێراق

نەوا
ماسیمۆ ریكاردۆ نوێنەری هەمیشەیی ئیتاڵیا لە رێكخراوی یونیسكۆ، رایگەیاند، كە حكوومەتی وڵاتەكەی یەك ملیۆن یورۆی بۆ باشتركردنی رەوشی كەرتی پەروەردە و فێركردن لە عێراق تەرخانكردووە.
ماسیمۆ ریكاردۆ لە لێدوانێكدا بۆ رۆژنامەی نیمچە فەرمی "ئەلسەباح" ئاشكرایكردووە ئەو یەك ملیۆن یورۆیەی كە لە لایەن حكوومەتی ئیتاڵییەوە تەرخانكراوە بۆ ئەوەیە، كە رەوشی پەروەردە و فێركردن  لە ناوچەكانی سەربە پارێزگاكانی بەغدا، نەینەوا و سەڵاحەددین باشتر بكرێت.
نوێنەری هەمیشەیی ئیتاڵیا لە رێكخراوی یونیسكۆ ئاماژەی بەوەشكردووە ئەو پارەیە لە چوارچێوەی پاڵپشتییەكانی ئیتاڵیا بۆ باشتركردنی رەوشی فێركردن لە عێراق تەرخانكراوە.
پێشتر مەحمود خەڵەف نوێنەری هەمیشەیی عێراق لە یونیسكۆ ئاشكرایكردبوو، كە ژمارەیەك وڵاتی ئەندام لە رێكخراوی یونیسكۆ و یەكێتیی ئەوروپا، پارەیان بۆ باشتركردنی رەوشی فێركردن لە وڵاتەكەی تەرخانكردووە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group