نه‌وا
پرۆفیسۆرێكی بواری شێرپه‌نجه ده‌ڵێت ''كێشی زۆر، ژیانی بێ جوڵه، جگه‌ره‌كێشان و خواردنه‌وه كحولییه‌كان مه‌ترسی شێرپه‌نجه زیاد ده‌كه‌ن".
پرۆفیسۆر د. فیكری ئچلی سه‌رۆكی به‌شی زانستی پزیشكی شێرپه‌نجه و راگری كۆلێجی پزیشكی زانكۆی ئوفوك له توركیا ئاماژه به‌وه ده‌دات، كه كێشی زۆر و ژیانی بێ جوڵه و جگه‌ره‌كێشان مه‌ترسی شێرپه‌نجه زیاد ده‌كه‌ن و ده‌ڵێت "خه‌ڵكی به‌ئۆتۆمبێل ده‌چن بۆ هه‌موو شوێنێك، كه كاتێك ده‌چنه ماڵه‌وه جگه‌ره ده‌كێشن و خواردنه‌وه كحولییه‌كان به‌كارده‌به‌ن ئه‌وا ئه‌وه هه‌مووی ئاماده‌كارییه بۆ شێرپه‌نجه".
پرۆفیسۆر د. فیكری ئچلی باس له رێگاكانی خۆپاراستن ده‌كات له شێرپه‌نجه له‌گه‌ڵ گرنگیی خواردنی رێك و وه‌رزشكردن.
ئه‌و پسپۆڕه جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كردوه‌ته‌وه پێویسته سه‌ره‌تا واز له جگه‌ره‌كێشان بهێنرێت بۆ خۆپاراستن له شێرپه‌نجه، چونكه له‌سه‌دا 50ی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ جگه‌ره‌كێشان.
هه‌روه‌ها پرۆفیسۆر د. فیكری ئچلی به پێویستی ده‌زانێت خه‌ڵكی خۆیان به دوربگرن له جگه‌ره‌كێشان و خواردنه‌وه كحولییه‌كان و ده‌ڵێت "ئه‌گه‌ر وریابین له‌وانه ئه‌وا به‌ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو پارێزراو ده‌بین له شێرپه‌نجه".
سه‌رۆكی به‌شی زانستی پزیشكی شێرپه‌نجه و راگری كۆلێجی پزیشكی زانكۆی ئوفوك له توركیا، باس له‌وه‌ش ده‌كات به‌كارهێنانی شه‌كر به‌شێوه‌یه‌كی زۆر له رووی ته‌ندروستی گشتییه‌وه زیانی هه‌یه، هه‌روه‌ها ده‌بێته‌هۆی توشبون به شێرپه‌نجه و وتی ''شه‌كر وزه ده‌به‌خشێت و خانه‌كانی شێرپه‌نجه به خێرایی زیاد ده‌بن. پاشان په‌تای ئه‌نسۆلین زیاد ده‌كات. كاتێك شه‌كر ده‌خۆن ئه‌نسۆلینیش هۆڕمۆنی گه‌وره‌بوون ده‌دات به خانه‌كانی شێرپه‌نجه. له‌به‌رئه‌وه شه‌كر زۆر مه‌خۆن".
پرۆفیسۆر د. فیكری ئچلی ئاماژه به‌وه ده‌دات كێشی زیاده مه‌ترسی شێرپه‌نجه زیاد ده‌كات و وتی ''ئه‌گه‌ر له ژناندا پاش سوڕی مانگانه كێش زیادی كرد ئه‌وا مه‌ترسی شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك كه‌مێك زیاد ده‌بێت. شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك به‌زۆری له‌و ئافره‌تانه‌دا روو ده‌دات، كه كێشیان زیاده".
هه‌روه‌ك په‌تای ئه‌نسۆلین له‌و كه‌سانه‌دا زۆره كه كێشیان زۆره له‌به‌رئه‌وه زۆری كێش له هه‌موو روویه‌كه‌وه زیانی هه‌یه. كه‌مكردنه‌وه‌ی كێش بۆ به‌رگرتن له شێرپه‌نجه مه‌به‌ست له‌وه نییه زۆر كێش دابه‌زێنیت، به‌ڵام كێشی ته‌ندروست باشه.
پرۆفیسۆر د. فیكری ئچلی هاوكات باسی له‌وه كرد وه‌رزشكردن له‌و رووه‌وه زۆر به‌سود و باشه و وتی ''هیچ نه‌بێت له هه‌فته‌یه‌كدا سێ رۆژ، لانیكه‌م له رۆژێكدا 30 خوله‌ك به‌پێ رێ بكه‌ن، ئه‌گه‌ر كرا له هه‌فته‌یه‌كدا پێنج رۆژ له رۆژێكیشدا له‌نێوان 30 خوله‌ك بۆ كاتژمێرێك رێ بكه‌ن، كه كارێكه به هه‌موومان ده‌كرێت. ئێستا پارك هه‌یه بۆ راكردن. ئۆتۆمبێله‌كانتان كه‌مێك له دوور رابگرن. به‌پێ بچن بۆ ماڵ یان شوێنی كاره‌كانتان. خه‌ڵكی به‌ئۆتۆمبێل ده‌چن بۆ هه‌موو شوێنێك. له ماڵه‌وه بۆ كار له كاره‌وه بۆ ماڵه‌وه هه‌ر به‌ئۆتۆمبێل ده‌چن، كه ده‌چنه ماڵه‌وه جگه‌ره ده‌كێشن و خواردنه‌وه كحولییه‌كان به‌كارده‌به‌ن ئه‌وا ئه‌وه هه‌مووی ئاماده‌كاریه بۆ شێرپه‌نجه".