وەزیرێكی ئێرانی بۆ ترامپ: لاسایی "سانۆس" مەكەرەوە

پێش 3 هەفتە هەمەڕەنگ
نەوا
محەمەد جەواد ئازەری وەزیری پەیوەندی و زانیاریەكانی ئێران داوا لە دۆناڵد ترامپ سەرۆكی ئەمریكا دەكات لاسایی "سانۆس" كەسایەتی شەڕەنگێزی ناو زنجیرە فیلمی "زە ئاڤینجەرز"ی بەناوبانگ نەكاتەوە، چونكە گەردون و داهاتوو بۆ هەموانە.
ئازەری لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر وێنەیەكی بۆشایی ئاسمانی داناوە و نوسیویەتی "تەنانەت ناتوانم ئەمریكا دیاری بكەم لەم وێنەیەدا، بۆیە واز لە وە بێنە لە بۆشایی ئاسمانەوە سزا بسەپێنیت".
ئەو وەزیرە ئێرانییە لە تویتەكەیدا وتوشیەتی "گەردون و داهاتووی گەشاوە بۆ هەمووانە نەك تەنها كۆمەڵێك، دۆناڵد ترامپ بوەستە لە لاساییكردنەوەی (سانۆس)".
سانۆس كەسایەتییەكی زنجیرە فیلمەكانی The Avengersە، كە خاوەنی هێزێكی زۆر و بەدوای چەند گەوهەرێكەوەیە، كە زۆر بەهێزن و دەیەوێت لە رێگەیانەوە نیوەی بونەوەری گەردوون بكوژێت، چونكە پێیوایە بۆ پاككردنەوەی گەردوون، پێویستە نیوەی بونەوەر بە مرۆڤیشەوە لەناوبچن.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group