نەوا
ئەمڕۆ بەرازیلییەكان بە هەواڵی كۆچی دوایی كوڕی كافوی ئەستێرەی پێشوی تۆپی پێی وڵاتەكەیان توشی شۆك بون.
رۆژنامەی "ئیڤیننگ ستاندارد"ی بەرازیلی بڵاویكردوەتەوە، دانیلۆی كوڕی كافوی كاپتنی پێشوی هەڵبژاردەی بەرازیل، لەكاتی یاریكردن لەگەڵ هاوڕێكانیدا جەڵتەی دڵ لێیداوە و گیانی لەدەستداوە.
دانیلۆ تەمەنی 30 ساڵ بوە و دوای 10 خولەك لە یاریكردن بە هاوڕێكانی وتوە هەست بە باشی ناكات، پاش ئەوەش بە پەلە گەیەنراوەتە نەخۆشخانەی ئەلبێرت ئەنیشتاین لە ساوپاولۆ.
كافوی باوكی دانیلۆ بە یەكێك لە ئەفسانەكانی تۆپی پێی بەرازیل دادەنرێت و ساڵی 1994 و 2002 توانی جامی جیهانی لەگەڵ هاوڕێكانی بۆ سامبا بەدەستبهێنن و 142 یاریشی بۆ هەڵبژاردەی وڵاتەكەی كردوە.