نه‌وا
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ئه‌گه‌ری كۆبوونه‌وه‌ی نێوان دۆناڵد ترامپ سه‌رۆكی وڵاته‌كه‌ی و حه‌سه‌ن روحانی-ی سه‌رۆكی ئێرانی دوپاتكرده‌وه، كه پێده‌چێت هه‌فته‌ی داهاتوو ئه‌نجامبدرێت.
مایك پۆمپیۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا ئاشكرایكرد، بۆی هه‌یه له میانه‌ی كۆبونه‌وه‌كه‌ی هه‌فته‌ی داهاتووی كۆمه‌ڵه‌ی گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كاندا، دۆناڵد ترامپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا "به‌بێ مه‌رجی پێشوه‌خت" له‌گه‌ڵ حه‌سه‌ن روحانی-ی سه‌رۆكی ئێران‌دا كۆببێته‌وه.
ئه‌و كۆنفرانسه رۆژنامه‌وانییه‌ی تیایدا وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا ئه‌گه‌ری كۆبوونه‌وه‌ی هه‌ردوو سه‌رۆكی ئه‌مریكا و ئێرانی دووپاتكرده‌وه، تایبه‌تبوو به راگه‌یاندنی سزای نوێ به‌سه‌ر كۆمه‌ڵێك گروپ و دامه‌زراوه‌ی نوێی ئێران‌دا، له‌وانه‌ش سوپای پاسداران.
پێشتریش دۆناڵد ترامپ ئاماده‌یی خۆی ده‌ربڕیبو بۆ كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ حه‌سه‌ن روحانی له‌میانی به‌ڕێوه‌چونی كۆبونه‌وه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، به‌ڵام سه‌رۆكی ئێران ئه‌گه‌ری كۆبونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئه‌مریكا به‌ستوه‌ته‌وه به لابردنی سزاكانی سه‌ر وڵاته‌كه‌ی.