ئەمریكا ڤیزای بە رۆحانی و زەریف بەخشی

20/09/2019 جیهان

نەوا
ئەمریكا ڤیزای چوونە ژورەوەی ئەو ولاتەی بە هەر یەك لە حەسەن رۆحانی سەرۆك كۆمار و محەمەد جەواز زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران بەخشی.
نوێنەرایەتی ئێران لە نەتەوەیەكگرتوەكان رایگەیاند ئەمریكا ڤیزای چوونەناوەوەی بە رۆحانی و زەریف داوە، بۆ ئەوەی بتوانن بەشداری لە 74 ەمین كۆبوونەوەی كۆمەڵەی گشتی نەتەوەیەكگرتوەكان بكەن.
بەهۆی دواكەوتنی پێدانی ڤیزا بە بەرپرسانی ئێرانی ئەنتۆنیۆ گۆترێز ئەمینداری گشتی نەتەوەیەكگرتوەكان رایگەیاندبوو، لەگەڵ بەرپرسانی ئەمریكا لەسەر هێڵە تا رەزامەندیان لێوەربگرێت، كە ڤیزای چوونە ناوەوەی ئەمریكا بەسەرجەم بەشداربووانی كۆمەڵەی گشتی نەتەوەیەكگرتوەكان بدرێت.


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group