نه‌وا-رۆژیار سیروان-سلێمانی
تیپی مۆسیقای سلێمانی له وه‌رزێكی نوێ‌دا كاتژمێر 5:30 خوله‌كی ئێواره‌ی رۆژی هه‌ینی كۆنسێرتێكی جه‌ماوه‌ری له شانۆی رۆمانی له پاركی هه‌واری شاری سلێمانی ئه‌نجامده‌دات.
له‌وباره‌یه‌وه وشیار ئه‌حمه‌د سكرتێری تیپی مۆسیقای سلێمانی به رادیۆ نه‌وای راگه‌یاند، تیپه‌كه‌یان له‌وه‌رزێكی نوێ‌دا كاتژمێر 5 و 30 خوله‌كی سبه‌ی پاشنیوه‌ڕۆ 27-9-2019 كۆنسێرتێكی جه‌ماوه‌ری له شانۆی رۆمانی له پاركی هه‌واری شار ئه‌نجامده‌دات.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، له‌دێر زه‌مانه‌وه له‌گه‌ڵ دروستبونی تیپی مۆسیقای سلێمانی مه‌به‌ستی ئه‌وه بوه ره‌سه‌نایه‌تی له مۆسیقای كوردی په‌یڕه‌و بكات و ئاوێته‌ی بكات له‌گه‌ڵ هاوچه‌رخ و سه‌رده‌م و رۆژدا، كۆنسێرته‌كه‌ش ئاشتبونه‌وه‌یه‌كه له‌گه‌ڵ جه‌ماوه‌ر بۆئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌ك له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ندان ببه‌ستن، چونكه كاری ناو ستۆدیۆ و كۆنسێرتی ده‌ره‌وه جیاوازن بۆیه ره‌چاوی ئه‌وه‌مان كردوه گۆرانییه فۆلكلۆره‌كان به‌شێوازێكی تازه ده‌ستپێبكه‌ین.
كۆنسێرته‌كه‌ی تیپی مۆسیقای سلێمانی به ئاماده‌بونی چه‌ند گۆرانیبێژێكی كورد به‌ڕێوه‌ده‌چێت ئه‌وانیش (ناسڕی ره‌زازی، ئاریان كه‌ریم، حه‌مید عوسمان، كه‌ویار، نیان عه‌بدوڵڵا و قاسم هه‌ورامی).